شیڤان شێرزاد – هەولێر
ئەو موزیسیانەی بە ئۆرگەکەی سۆڵۆی هونەرمەندانی تۆمار دەکرد، ئێستا کەوتووەتە ژوانێک لەگەڵ گۆرانی و هەم موزیک دەژەنێت هەم گۆرانی بۆ ئەوینێک دەڵێت.
“هێژا سەڵاح” ئێستا کۆتایی بە بەرهەمێکی نوێی گۆرانی هێناوە و ناوی ناوە “مانای نیە” ئاوازی خۆیەتی و تێکستی “ئاکام ئاکرەیی”ـە و “عەگید پەروانی” دابەشکردنی میوزیکەکەی جێبەجێ کردووە و چاوەڕوانیش دەکرێت لە ڕۆژانی ئایندە ئەو بەرهەمە لە چەناڵی یوتیوبی “هێژا” بڵاو بکرێتەوە، کە تێنوویەتی ئاشقان بە سۆڵۆی میوزیکەکەی دەشکێنێت.
هونەرمەند “هێژا سەڵاح” دەربارەی ئەو بەرهەمە نوێیەوە بۆ “هەولێر” دەدوێ و دەڵێت: جگە لەو بەرھەمە، لە ئایندەدا چەند بەرھەمێکی دیکەم ئامادەیە، کە جارێ کاریان لەسەر دەکەم، ئامانجی من لە بەرھەمهێنانی ھونەری، ئەوەیە بتوانم خزمەتێک بە ھونەری کوردی بکەم و دارێک لەسەر بەردێک دابنێم؛ بەو واتایەی شتێک زیاد بکەم بۆ ھونەری کوردی”.
جێگەی باسە، هونەرمەندی گۆرانیبێژ و میوزیسیان لە خێزانێکی هونەریدا لەدایک بووە و، هونەرمەندان هەڵبەست، هەردی و هەرێم سەڵاحە، هونەرمەندێکی لاوە و سەرەتای دەرکەوتنی بۆ ساڵی ٢٠١٤ دەگەڕێتەوە کە یەکەم گۆرانی بە هاوبەشی لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژ “ئاڤان هیوا” تۆمار كرد بە ناوی پێشمەرگە.