هێمن ئەسکەندەر – هەولێر
بە بەشداریی ١٥ یانە و بە شێوازی یەک قۆناغ، دوازدەیەم گەڕی یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەڕێوە چوو، لەم گەڕەی یارییەکانی خولەکەدا، هەریەک لە یانەکانی کۆیە، قەڵادزێ، خاک و هەڵۆ، زانکۆی جیهان، بازیان، سەرکەوتنیان تۆمار کرد و گۆڕنکاری لە ڕیزبەندی یانەکان دروست بوو، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو یارییەکانی گەڕی سێزدەیەمی خولەکە بەڕێوە دەچن.
هەفتانە یارییەکان ئەنجام دەدرێن
هاوشێوەی وەرزی رابردوو خولەکە بەیەک قۆناغ بەڕێوەدەچێت، دوای کشانەوەی یانەی سلێمانی پازدە یانە بەشداری خولەکە دەکەن، هەر یانەیەی ١٥ یاری ئەنجام دەدات، بەجۆرێک یارییەک لەسەر یاریگەی خۆی و یارییەک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ئەنجام دەدات، هەفتانە یەک گەڕ لە یارییەکان بەڕێوەدەچن، بە پێچەوانەی خولی نایابی کوردستان کە ٥ ڕۆژ جارێک یارییەکان ئەنجام دەدرێن، خاوەنی دوو یانەی پلەکانی یەکەم و دووەم سەردەکەون و دوو یانەی کۆتای ڕیزبەندی دادەبەزن بۆ خولی پلە دووەکان، بۆ ڕیزی یانە نایابەکانی کوردستان،
ئەنجامی یارییەکانی گەڕی دوازدەم:
کۆیە ٣ – ١ کفری
قەڵادزێ ٢ – ١ سێمێل
بازیان ٣ -١ بابان
دهۆک ١-١شۆریجە
رواندز سفر – ٢ هەڵۆ
زانکۆی جیهان ١ – سفر تەناهی
خاک ١ – سفر چەمچەماڵ
چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
لەکۆی ٧ یاری یارییەکانی گەڕی دوازدەیەمدا ١٧ گۆڵ تۆمارکران، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یاریەک ٢،٤ گۆڵە، لەو ژمارەیە ٩ گۆڵیان لە نیوەی یەکەمدا بوون و ٨ گۆڵیان لە نیوەی دووەم بوون، خێراترین گۆڵی ئەم گەڕە یاریزانی یانەی سێمێل ئەحمەد جیان بوو لە خولەکی ٢ لە تۆڕی یانەی قەڵادزێ تۆماری کرد.
ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە:
١- تامۆ تینۆ – یانەی کۆیە ٨ گۆڵ
٢- مزگین عیسا – یانەی تەناهی ٦ گۆڵ
٣- سەرمەد حەسەن – یانەی کفری ٥ گۆڵ
٣- بارزان قاسم – یانەی رواندز ٥ گۆڵ
٤- ئەحمەد عومەر – یانەی شۆریجە ٥ گۆڵ
٥- حوسێن ئیبراهیم – یانەی قەڵادزێ ٥ گۆڵ
٦- سرود نایف – یانەی خاک ٤ گۆڵ
٧- هێمن عەلی – یانەی قەڵادزێ ٤ گۆڵ
٨- محەمەد عەلی – یانەی چەمچەماڵ ٤ گۆڵ
خشتەی یارییەکانی گەڕی سێزدەیەم بەمشێوەیە خوارەوە بەڕێوەبچن:
چەمچەماڵ – بازیان – یاریگەی چەمچەماڵ
هەڵۆ – دهۆک – یاریگەی بلێ
سێمێل – خاک – یاریگەی سێمێل
شۆرجە – کۆیە – یاریگەی شۆرجە
تەناهی – قەڵادزێ – یاریگەی تەناهی
کفری – زانکۆی جیهان – یاریگەی کفری
سۆران – رواندز – یاریگەی سۆران
بابان چاوەڕوانە
ڕیزبەندی یانەکانی خولەکە:
١- قەڵادزێ ٢٤ خاڵ
٢- هەڵۆ ٢٢ خاڵ
٣- خاک ٢١ خاڵ
٤- زانکۆی جیهان ١٩ خاڵ
٥- بازیان ١٨ خاڵ
٦- سۆران ١٨ خاڵ
٧- چەمچەماڵ ١٨ خاڵ
٨- کۆیە ١٣ خاڵ
٩- دهۆک١٣ خاڵ
١٠- تەناهی ١٢ خاڵ
١١- سێمێل ١٢ خاڵ
١٢- شۆرجە ١٢ خاڵ
١٣- کفری ١١ خاڵ
١٤- بابان ٩ خاڵ
١٥- ڕواندز ٣ خاڵ