لە نێوان حوکمڕانی و کۆمەڵگادا

فازڵ میرانی*
من یەکێکم لەوانەی، کە واقیعبینانە و بەپێی ئەو هەلومەرجە خودی و بابەتییانەی، کە ژینگەکە تەحەکومی پێ دەکات، تەماشای مەسەلەکانی پەیوەست بە پێشکەوتن و سەقامگیری و دابەزینی ئاستی مرۆڤ دەکەم جگە لە حاڵەتە تاکە کەسییەکان.
زۆرینە لە کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتدا، بێلایەنی نێگەتیڤن – کە زاڵ دەبن بەسەر گریمانەکانی حوکمڕانی کۆمەڵگا و دەسەڵاتی ئەوانەدا، کە ژمارە و قورسایی پێکدەهێنن لە گۆڕینی هاوکێشەی ئەو هێزانەی، کە دەبنە هۆی هێنانەدی گۆڕانکاری لە ژیاندا و ڕێڕەوەکان ڕاست دەکەنەوە.
ئەم مەسەلەیە لە مێژوودا زۆرە و درێژەی هەیە لە مراندنی هەستی مرۆڤ دا، نەک بۆ پێویستی یەکسانی، بەڵکو بۆ دادپەروەری، واتە یەکسانی بەوەیە، کە دەبەخشێت، وەکو خۆی یەکسانی هیچ مانایەکی باشی نییە، چونکە زۆرجار یەکسانی بەڵگەیە لەسەر هەڕەمەکیی دەسەڵاتێک لە جێبەجێکردنی نادادپەروەرییەکی ئاراستەکراودا، کە هەموو بەرهەڵستکارێک لە ئازارەکانی هاوبەش دەبێت.
دەڵێم: هەمیشە بیرکردنەوە و تێڕامانی مرۆڤ هزری شۆڕشگێڕانە بەرهەم دەهێنێت، کە دامەزرێنەرانی لە دۆخێکی ئەوتۆدان، کە لە منداڵێکی تازە لەدایکبو دەچن، ئەگەر هەلومەرجێکی گونجاو نەبێت بۆ مانەوە و گەشەکردن و بەدیهێنانی پێداویستییەکانی، ئەوە بێگۆمان ڕووبەڕووی کارەسات دەبێتەوە.
پێم وایە ئێمە یەکێکین لەوانەی، کە دەستپێشخەر بوین لە پێکهێنانی ئەو هێڵانەی، کە رۆڵیان هەیە لە گۆڕینی ڕێڕەوی مێژوودا، ئەوە ئەو ڕەخنەیەیە، کە بەر لەمە و دوای ئەوە ئاراستەی ئێمە کراوە و دەکرێت، کە ئەزموونی ڕاستکردنەوەی بەکۆمەڵ لە هەڵە بەدەر نییە، ئەوجا سروشتی هەڵەکە هەرچییەک بێت.
زەحمەتە بە وردی پێوانە بۆ ڕاستکردنەوەکە بکرێت تاوەکو چەندین هۆکار بۆ هەژمارکردنی هەڵکەوتە گشتییەکەی پڕۆژە سیاسییەکە نەکرێت، کە ئامانج لێی دابینکردنی ژینگەیەکی زیندوو و بەخشندەیە، پێچەوانەی ڕاستی ئەو دروشمانەی، کە پێچەوانەی هەڵکەوتەکە یە.
کۆمەڵگا ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە پرسیارکردن و بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە دەسەڵات بەپێی ڕێڕەوە یاسایی و تێگەیشتنەکان، کە لەلایەن دەزگاکانی دەسەڵات و کۆمەڵگاوە دروستکراوە و بەردەوامە بە نیازێک، کە بەرگەی هەڵخەڵەتاندن و خۆ شاردنەوە و دانانی تەڵە بگرێت.
مەترسیدارترین شت لە پرۆسەی چاکسازیدا سەرنەکەوتنە لە ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە ڕاستەقینە و واقیعییەکان، کە لە ژینگەی کۆمەڵایەتیدا هەن، کە ئەمەش دوای ڕوودانی کورتبینی سیاسی ڕوودەدات بەهۆی دروستکردنی دیوارێکی خەیاڵی، کە وێنەکێش کراوە و لە هیچ شتێکدا نە واقیعییە و نە لە بەرژەوەندی کۆمەڵگاکەشدایە و هیچ سودێکیشی پێ ناگەیەنێت، ئەگەر کۆمەڵگا وەک بابەتێکی بێهۆشکەر، لە لایەن دەسەڵاتێکەوە بۆ مەبەستێکی دیاریکراو بەکاربهێنرێت.
ئەزموونی ئەو دەوڵەتانەی، کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا هێزێکی کاریگەر پێکدەهێنن ئەو کاتە سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە، کە وازیان لەو ئاراستەیە هێنا، کە بەفیڕۆدانی وزەی خۆیان بو لە خەیاڵ یان شتێکی بێسوود، ئەمەش دوای ئەوە هات، کە لێکۆڵینەوەیان لە خاڵی لاواز و بێهێزی خۆیان کرد، خۆیان ڕزگارکرد لە ترسی ڕووبەڕووبوونەوە و دەستیان کرد بە پەرەپێدانی میتۆدەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ پشتگۆێخستنی پرەنسیپی مامەڵەکردنی هاوچەرخ لەگەڵ کۆن (لەسەر ئەو گریمانەیەی، کە کۆن سەرکەوتوبوە).
هەمەچەشنی کۆمەڵگاکان لە قەوارەیەکی سیاسیی مەسەلەیەکی عەبەسی نییە و نابێت رادەستی قەدەرێکی خراپ بکرێت. بۆیە دەزگا نوێنەرایەتییەکان و یاسایی و سیاسی و حزبی و رۆشنبیری و ڕاگەیاندن و پلاتفۆرمە ڕوحیی و ئایدۆلۆژییەکان، ئەگەر ئەرکی خۆیان جێبەجێنەکەن بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوەکە ئەوا تاوانێک بەرامبەر بە کۆمەڵگاکان ئەنجام دەدەن کە ڕووبەڕووی گۆشەگیری و بایەخنەدانیان دەکەنەوە بەوەی، کە لە دەوروبەریان ڕوودەدات و بێمتمانەیی دروست دەکەن و هاوسۆزییەکی بێزارکەر بۆ ڕووداوەکان دەردەبڕن و یەکەمین کەسن، کە واز لە بەرگری کردن دەهێنن لە هەموو شتێک ئەو کاتەی، کە گۆڕانکاریەکە رودەدات، کەواتە بەردەوامبون لە هەڵە لە سروشتی شتەکان دا نییە.
*بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی