فەزیلە شۆرش
دیمەنی هاواڕی ئافرەتە میهرەبان و ئازاکەی شەناغە کە دەڵێ : “ئافرەتی کورد لە هەموو خەڵکی بێگانە بە غیرەتترە”، جوانترین هاواڕی رەتکردنه‌وه‌ی زوڵم و زۆردارییە، دەنگمان لە پاڵ دەنگییەتی و دەڵێین، ئافرەتە دلسۆزەکانی کورد لە هەموو خۆ فرۆشەکانیش بەغیرەترن، ئافرەتانمان لە شەناغە-سەرگەڕان سەلماندیان کە چەند چاو نەترس و بوێرن و خۆشەویستیان بۆ کورد و کوردستان بێ سنوورە و ئێرادەیان پۆڵایە و مەشخەڵی رێگا راستەکەی کوردایەتین. خۆزگە ئەو ئافرەتانەی ژێر خێوه‌تی مانگرتنه‌كه‌ی سلێمانی، تۆزقاڵێكبوێری وخۆشەویستیەکەی ئەم ئافرەتەیان دەبوو، ئەوانیش لە رووی قووتبرەکانی کوردستان رادەوەستان و،خۆچەماندن و کۆیلایەتیان هەڵنەدەبژارد و بە دروشمی بێ بنەما، بە ئامانجی ئاژاوە و تێکدانی کورد بوونی کوردستان، مانیان نەگرتبا.
هەلسوکەوتە جوامێرانەکەی جوتیارە کوردپەروەرەکەی سەرگەڕان دژی عەسکەرەکانی فاشیست لە ١٧ی شوبات، چوون و سەردانی ئەم هەموو کەسایەتی و ئافرەتە بوێر و بە غیرەتانە بۆ شەرناغەی سەڕگەران،جەخت لە دلسۆزی و کۆلنەدانیان بۆ نیشتیمان دەکاته‌وه، كاتێك پالپشتیان بۆ جوتیارە کوردەکان نواند، هه‌روه‌ك هێز بەخشێک بوون بۆ سڵنه‌كردنه‌وه، لە داوای مافە رەواکانیان و بەردەوابوونیان لە بەرنگاربوونەوەیان بۆ ئەم نەهامەتی و زولم و زۆرداریەی فاشیستەکان.ئەم خۆ نەچەماندن و پیشتیوانیە شکۆمەندانەی کوردە دلسۆزەکان، وەلامێکی کوردپەروەرانە و ئازایانەیە بۆ بكه‌ران و باوه‌ڕداران به ١٦ی ئۆکتۆبەری بەد، پابەند بوونێکی رۆحیی و ئەبەدیە بە خاکە پیرۆزەکەیان، ره‌تكردنه‌وه‌و قبووڵنەکردنی کۆیلایەتیە، بەهەڵوێستە جوانەکانیان و بە رەوشتە بەرزەکانیان ژەمی هێز و بوێری و ئومێد و بەردەوامییان پێشکەش به جوتیاران كرد.
ئافرەتی کۆلنەدەر و بوێری کورد،پێگە و ئاستێکی بەرچاوی هەیە لە خەبات و بزاڤی کورد، دژی داگیرکەر و دوژمنان، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت بەردەوامیشە لەم خەباتە.بەو پەڕی شانازیەوە بوێری ئافرەتی کورد لە جیهان دەنگی داوه‌تەوە، مێژووی داستانی سەروەری ئافرەتان لەم کات و ساتەی ئێستای کوردستان، دووبارە سیمبۆلێکی تری شێرەژنانی کوردی تۆمار کرد لە سەرگەڕان.
گومانی تێدا نیە عەشقە پاکەکەی ئافرەتی کورد بۆ خاک و پاراستنی وڵات و نیشتمان، هەموو بەربەستێک دەڕمێنێت، بەرهەمی ئەم عەشقەشی په‌روه‌رده‌كردن و گه‌وره‌كردن و جۆشكردنی هه‌زاران كچ و كوڕ‌و ڕۆلەی مەرد و دلێر، کچ و کوڕی خۆراگر، وه‌ك دار بەروو، بۆ به‌رده‌وامیدان به‌خه‌باتی کوردستان یان نەمان.گرنگە، هەموو یەک دەنگ بین، چوونکە ئەوەی بۆ کورد پێویستە یەکگرتنی کورد و بەرخودانیەتی بۆ کوردستان، مێژوو ده‌یان جاری ئه‌وه‌ی سه‌لمانده‌وه، كورد ئه‌وه‌ی لهیهكدهنگی و یه‌ك ده‌ستی و یه‌ك گووتاری ده‌ستی ده‌كه‌وێت، له‌هیچ رێگه‌و میكانیزمێكی تره‌وه ناتوانێت پێی بگات، بۆیه چیتر با ئێمه‌ی ئافره‌تان، رێگه به‌هیچ جۆره ئایدایهك نه‌ده‌ین كه لێره‌و له‌وێ، درز و كه‌لێن بۆ یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك ده‌ستی و یه‌كگرتووییمان دروست ده‌كه‌ن، با ئێمه ببینه هه‌وێنی ئه‌و یه‌ك دهنگییهو پێكه‌وه له‌ژێر چه‌تری ئاڵای كوردستاندا، ببینه فیشه‌كی شانی پێشمه‌رگه بۆبه‌رگری له‌خاكی كوردستان، ببینه پێنووسی ده‌ستی خوێندكاران، بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژوویه‌كی دره‌و شاوهو جیاواز‌و یه‌كگرتوو بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان، تا به‌هه‌مووان بڵێین، ئێمه له‌ئه‌زه‌له‌وه خاك و وڵاتی خۆمان خۆشویستووه‌و ئه‌وه داگیركه‌ران بوون، درز و كه‌لێنیان له‌نێواندا دروست كردوین، ده‌كرێت بڵێین، ئافره‌تان ده‌توانن ئه‌و بۆشایی و دورییه‌ی له‌نێوان هه‌موواندا دروست بووه، به‌ئاسانی بیتوێننهوهو پێكه‌وه شیرینی سه‌رده‌مێكی نوێ له‌كوردایه‌تی و دڵسۆزی و یه‌كگووتاری كورد بخۆینه‌وه.