زانیاریە نوێیەکانی ڤاکسینی ئەسترازێنیکای، پشتگیری بەکارهێنانی سێیەم ژەمی دەکات

زانیاریە نوێیەکان لە ماوەی تاقیکردنەوەکەدا کاردانەوەی دژەتەنەکانی زیادکرد لە دژی گۆڕاوەکانی بێتا و دەلتا و ئەلفا و گاما دوابەدوای ژەمی سێیەمی بەهێزکەری ڤاکسینی ئەسترازێنیکا.

ئەنجامە ئەرێنیەکان لە شیکردنەوەیەکی سەرەتایی بۆ تاقیکردنەوەی سەلامەتی و بەرگری (D7220C000001) دەریخست کە ڤاکسینی ئەسترازێنیکا ChAdOx1-S [Recombinant]، کاتێک وەک ژەمی سێیەمی بەهێزکەر بەکاردێت ئەوا کاردانەوەی دژەتەنەکانی زیادکرد لە دژی گۆڕاوەکانی بێتا و دەلتا و ئەلفا و گاما SARS-CoV-2 ، لە تاقیکردنەوەکەدا، زیادبوونی کاردانەوەی دژەتەنەکانی بۆ گۆڕاوی ئۆمیکرۆن پیشاندا.

ئەنجامەکان بینرا لە نێوان ئەو کەسانەی کە پێشتر ڤاکسینی ئەسترازێنیکا یان ڤاکسینی mRNA وەرگرتبوو.
تاقیکردنەوەیەکی جیای قۆناغی چوارەم لەگەڵ ڕۆژنامەی لانست preprint with The Lancet on SSRN پیشانی دا کە سێیەم ژەمی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا بە شێوەیەکی بەرچاو ئاستی دژەتەنەکانی زیاد کردووە دوای زنجیرەی ڤاکسینی سەرەتایی لەگەڵ کۆرۆناڤاک 1 (Sinovac Biotech).
ئەم داتایانە بۆ سەلماندنی بەڵگەکان زیادکران کە پشتگیری لە ڤاکسینی ئەسترازێنیکا دەکەن وەک سێیەم ژەمی بەهێزکەر بە گوێدانە خشتەی ڤاکسینی سەرەتایی. 2,3 کۆمپانیاکە ئەم زانیاریە نوێیانە دەخاتە بەردەستی کاربەدەستانی تەندروستی لە سەرانسەری جیهاندا بۆسەلماندنی پێویستی بە ژەمی سێهەمی بەهێزکەر.
بەڕێز مینێ پانگالۆس، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار لە ئەسترازێنیکا، ڕایگەیاند: ڤاکسینی ئەسترازێنیکا سەدان ملیۆن کەسی لە کۆڕۆنا لە جیهاندا پاراستووە و ئەم داتایانە پیشانی دەدەن کە ژەمی سێیەمی بەهێزکەر ڕۆڵێکی گرنگی هەیە گەر دوای ڤاکسینەکانی تریش بەکاربێت. بە لەبەرچاوگرتنی بەکارهێنانی لەناکاوی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا بینرا کە وەڵامی بەرگری جەستە بۆ گۆڕاوی ئۆمیکرۆن زیادیکرد.
پڕۆفیسۆر بەڕێز ئاندرو جەی پۆلارد، لێکۆڵەری شارەزا و بەڕێوەبەری گروپی ڤاکسینی ئۆکسفۆرد لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، ڕایگەیاند: “ئەم لێکۆڵینەوانە دەریدەخەن کە سێیەمین ژەمی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا پاش دوو ژەمی سەرەتایی هەمان ڤاکسین یان ڤاکسینی mRNA دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرگری دژی کۆڕۆنا.
ڕامی سکاندار، سەرۆکی ئەسترازێنیکا لە ڕۆژهەڵات و وڵاتی مەغریب، ڕایگەیاند: دوایین داتای ڤاکسینی ئەسترازێنیکا پیشانی دەدات کە کاتێک ڤاکسینەکە وەک ژەمی سێیەم بەهێزکەر بەکاردێت ئەوا وەڵامی بەرگری زیاد دەکات لە دژی هەموو گۆڕاوەکان، ئێمەش خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی ئەم داتا نوێیە و نوێکردنەوەی پابەندبوونمان بۆ پشتگیری ووڵاتانی ڕۆژهەڵات و مەغریب.
تاقیکردنەوەی سەلامەتی و بەرگری (D7220C000001) دەریخست کە ڤاکسینی ئەسترازێنیکا بەردەوامە بە شێوەیەکی گشتی بۆ دابینکردنی بەرگری. و پێشبینی دەکرێت لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022دا شیکاری زیاتر لە تاقیکردنەوەکەوە ئاشکرا بکرێت.
لێکۆڵینەوەکانی پێشوو پشتگیری ڤاکسینی ئەسترازێنیکا دەکەن وەک سێیەم ژەمی بەهێزکەر وەک بەشێک لە خشتەیەکی رێکخراو2,3 . لە شیکردنەوەی لاوەکی لە COV001 وCOV002 و تاقیکردنەوەکان، پیشانیدا کاتێک ڤاكسینی ئەسترازێنیکا بەلایەنی کەمەوە دوای 6 مانگ پاش دووەم ژەم وەرگیرا ئەوا بە شێوەیەکی بەرچاو ئاستی دژەتەنەکانی بەرزکردەوە و وەڵامی خانەی تییەکانی T بەهێزکرد.2 وە هەروەها بووە هۆی بێلایەنکردنی چالاکییەکانی گۆڕاوەکانی ئەلفا و بێتا و دەلتا و بە بەراورد بە ئەنجامەکانی دوای ژەمی دووەم.2 تاقیکردنەوەی COV-BOOST هەروەها دەریخست که سێیەمین ژەمی بەهێزکەری ئەسترازێنیکا به شێوەیەکی زۆر وەڵامی بەرگری زیادکرد بە بەراورد بە کۆنتڕۆڵکردنی گۆڕاوەکانی دەلتا و دوای زنجیرەی ڤاکسینی سەرەتایی ئەسترازێنیکا یان ڤایزەری بایۆنتیک ((BNT162b2. 3
تاقیکردنەوەی D7220C00001
D7220C00001 تاقیکرنەوەیەکی بەردەوامی فرە نەتەوەیی چالاکە بۆ ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە یان وەریان نەگرتووە لە کەسانی پێگەیشتوو بۆ دیاریکردنی سەلامەتی و بەرگری ڤاکسینی ئەسترازێنیکا و AZD2816، یان هەر ڤاکسینێک کە بۆ ڕێگریکردن لە کۆڕۆنا بەرهەم هێنراوە که به هۆی گۆڕاوی بێتای ڤایرۆسی SARS-CoV-2 دروست بووە.4

داتا نوێیەکانی بەرگری بۆ شیکردنەوەی سەرەتایی لە نموونەکان دوای 28 ڕۆژ لە ژەمی سێیەمی بەهێزکەر وەرگیراوە. ئەو کەسانەی کە لە شیکردنەوەی سەرەتایی تاقیکردنەوەکەدا بوون بە تەواوی دوو ژەمی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا (n=700)، یان ڤاکسینی mRNA (n=600) وەرگرتووە پێش ئەوەی سێیەم ژەمی بەهێزکەری ڤاکسینی ئەسترازێنیکا یان AZD2816بەلایەنی کەمەوە دوای سێ مانگ لە ژەمی دووەمیان.
تاقیکردنەوەی RHH-001
قۆناغی چوارەم تاقیکردنەوەیەکی دوو ناوەندییە بۆ دەرخستنی سەلامەتی و بەرگری سێیەم ژەمی بەهێزکەری ڤاکسینی ئەسترازێنیکا یان ڤاکسینی (BNT162b2, Pfizer/BioNTech) mRNA یان ڤاکسینی (AD26) COV2-S, Janssen) بە بەراورد بە سێەم ژەمی بەهێزکەری CoronaVac لە پێگەیشتووانی بەڕازیلی کە پێش شەش مانگ ژەمی دووەمی کۆرۆناڤاکیان وەرگرتبوو. لە نێوان 16ی ئابی 2021 و 1ی ئەیلولی 2021دا، 1240 بەشداربوو بە هەڕەمەکی هەڵبژێردران بۆ وەرگرتنی سێهەمین ژەمی بەهێزکەر لە شاری ساوپاوڵۆ و سالڤادۆر، کە 1239یان ڤاکسینیان وەرگرت.
ڤاکسینەکە ڕێگەپێدانی مەرجی بەبازاڕکردن یان بەکارهێنانی فریاگوزاری لە زیاتر لە 90 وڵات هەیە. هەروەها ڕێگەپێدانی بەکارهێنانی فریاگوزاری هەیە لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، کە پڕۆسەکە خێراتر دەکات بۆ گەیشتن بە 144 وڵات لە ڕێگەی دامەزراوەی COVAXەوە.

ھەواڵی زیاتر