رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
بۆچی سه‌ركه‌وتنی ئه‌مجاره‌ی ریاڵ مه‌درید به‌سه‌ر بلباو جیاواز بوو؟
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، له یاریی جامی سوپه‌ری ئیسپانیدا، توانی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو به‌ده‌ست بهێنێ و ببێته پاڵه‌وان، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی ئه‌مجاره‌یان جیاواز بوو.
بۆ سێیه‌مجاری له‌سه‌ریه‌ك و له ماوه‌ی مانگێكدا، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی به‌ربه‌ستی بلباو ببڕێ، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی ئه‌م جاره‌ی به‌هایه‌كی جیاوازی هه‌بوو.
یانه‌ی شایانه توانی ناسناوی جامی سوپه‌ری ئیسپانی بباته‌وه، به‌ڵام له راستیدا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ بوو، به‌وه‌ی ئه‌نچیلۆتی توانی به‌ربه‌ستی مارسیلینۆ ببڕێ.
به‌رده‌وام له خولی ئیسپانیا و كێبهركێكاندا، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو بۆ ریاڵ مه‌درید سه‌خت بووه، به تایبه‌ت له دوو ساڵی ڕابردوودا،
له‌گه‌ڵ ڤاڵێنسیادا، راهێنه‌ر مارسیلینۆ، له یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی بردبووه‌وه ئه‌وكاته‌ی زیدان راهێنه‌ر بوو، ئه‌نجامه‌كه‌یشی 2-1 بوو، هه‌مان ئه‌نجامی له وه‌رزی ڕابردوو و له نیوه‌ی كۆتایی جامی شادا دووباره كرده‌وه.
به‌ڵام له‌م ماوه كورته‌دا، بێزاركهریی مارسیلینۆ بۆ ریاڵ مه‌درید كۆتایی هات، به جۆرێك ئه‌نچیلۆتی شێوازێكی باشی به‌كار هێنا بۆ ئه‌وه‌ی له مانگێكدا سێ جار له‌و راهێنه‌ره و یانه‌كه‌ی بباته‌وه.
بیرۆكه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو، ئه‌وه بوو كه گووشار بخاته سه‌ر كاسمیرۆ، به تایبه‌ت له نیوه‌ی یاریگه تا نه‌توانێ ڕۆڵی خۆی ببینێ، ئه‌مه له سه‌روه‌ختی راهێنه‌رایه‌تیی زینه‌دین زیداندا زۆر دووباره ده‌بووه‌وه، كه زیدان به نمره یه‌ك پشتی به كاسیمیرۆ ده‌به‌ست بۆ بنیاتنانی هێرشه‌كانی یانه‌كه‌ی.
ئه‌مجاره كارلۆ ئه‌نچیلۆتی پلانی گۆڕی، كاسیمیرۆی له ناوچه‌ی بنیاتنانی هێرش دوور خسته‌وه، له‌و شوێنه‌دا پشتی به هه‌ریه‌ك له یاریزانان تۆنی كرووس و لۆكا مۆدریچ به‌ست.
هه‌روه‌ها قووڵایی به‌رگرییشی داخست وبه‌پێی توانا ڕووبه‌ڕی به‌سه‌ر تیپی به‌رانبه‌ردا داخست، ئه‌نچیلۆتی، مارسیلیۆنی به‌بێ چاره هێشته‌وه تا بگاته تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێز.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مارسیلینۆ راهێنه‌رێكی زیره‌ك و به‌توانایه، به‌ڵام له شێوازی سیمیۆنی نزیكه كه به‌رگریی له پلانی یه‌كه‌میدایه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كا پشت به هێرشی پێچه‌وانه ببه‌ستێ و له ناوه‌ڕاستی یاریگه‌وه گووشار دروست بكا، ئه‌مجاره به‌رانبه‌ر پلانی ئه‌نچیلۆتی بێ چاره مایه‌وه و یانه‌كه‌ی له زۆربه‌ی كاتی یارییه‌كه‌دا بێهیوا و لاواز ده‌ركه‌وت.
ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی كارلۆ ئه‌نچیلۆتیی دا بۆ په‌ڕینه‌وه له تاقیكردنه‌وه قورسه‌كه به‌رانبه‌ر مارسیلینۆ، لۆكا مۆدریچ بوو، كه ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی.
ئه‌وه‌ی مۆدریچ پێشكه‌شی كرد، به‌هه‌موو پێوه‌رێك جادوو بوو، به ته‌مه‌نی 36 ساڵانه‌وه وای كرد یانه‌كه‌ی بخاته كه‌ناری ئارامه‌وه.
ئه‌و یاریزانه نزیك بوو له هێڵی سزا له‌و كاته‌ی هێرشه‌كه‌ی بنیات ده‌نا، تۆپه‌كه‌ی وه‌رده‌گرت و له یاریگه‌ی تیپی به‌رانبه‌ر ده‌رده‌كه‌وت، ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به یانه‌كه‌ی دا و وای كرد هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو شكست بخوات.
بوونی یاریزانێكی وه‌كوو مۆدریچ، به‌هایه‌كی زۆری هه‌یه و كه‌م یاریزان هه‌یه بتوانێ له نیوه‌ی یاریگه‌ی خۆیانه‌وه به‌و جۆره هێرشی یانه‌كه‌ی بنیات بنێ.
ئه‌و یاریزانه له ته‌مه‌نی 36 ساڵانیدایه و به‌و شێوه‌یه هێرش ده‌با، نهێنیی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی به‌و ته‌مه‌نه زۆره‌وه ئاشكرا نه‌كراوه و ته‌نیا ئه‌و دێڕه ده‌سه‌لمێنێ كه ده‌ڵێ ته‌مه‌ن ته‌نیا ژماره‌یه و هیچی تر.
ملنه‌ده‌ریی یوڤێنتوس رێگا خۆش دەكا كه دی پالا به‌خۆڕایی یانه‌كه جێ بهێڵێ
راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئەوەی ئاشكرا كرد، كە بەهۆی كهلهڕهقیی بەرپرسانی یانه‌ی خانمه پیره‌كه لەگەڵ هێرشبەری ئەرجەنتینی پاولۆ دیپالا، له‌باره‌ی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی، ڕه‌نگه ئه‌و یاریزانه به‌خۆڕایی یانه‌كه جێ بهێڵێ.
گرێبەستەكەی دیپالا لەگەڵ یوڤی لە هاوینی ئەمساڵدا تەواو دەبێ، یانه‌ی یوڤی، ئه‌و بۆنده‌ی كشانده‌وه، كه پێشكه‌شی دیپالای كردبوو بۆ نوێكردنه‌وه‌ی، ئه‌مجاره بۆندێكی نوێیان پێشكەش كردوە بە پارەیەكی كەمتر.
بە پێی تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتاڵی، یوڤێنتوس گفتوگۆی لەگەڵ دیپالا دواخست بۆ مانگی دووی ئەمساڵ یان مانگی 3 یان 4، ئه‌وه‌ش دوای خراپبوونی ئاستی گفتوگۆكانی نێوانیان له‌م هه‌فتانه‌ی دواتردا.
ئەم بابەتەش دیپالا پشتڕاستی كردەوە، لە راگەیاندراوێكد تۆڕەكانی راگەیاندن دوای یارییەكەی یۆڤانتێس دژی یانەی ئۆدنزی لە خولی ئیتاڵی.
هەروەها ئاماژە بەوەش كرا كە ، بەرپرسانی یۆڤانتیس پاشگەز بوونەوە لە رێككەوتن لەگەڵ دیپالا، گرێبەستە فەرمییەكەیان كێشایەوە و گۆڕیان بە رێككه‌وتنێك بە پارەیەكی كەمتر دوای ئەوەی دڵنیابوونەوە كە یاریزانەكە هیچ گرێبەستێكی گرانتری پێشكەش نەكرا.
روونیشكردەوە كە یۆڤانتێس دەی ئەوێ دانبگرێ بە هەڵوێستی لەگەڵ دیپالا، و گرێبەستی هاوشێوەی پێشوو پێشكەشی ناكاتەوە تەنانەت ئەگەر ناچار بوو دەستبەرداری یاریزانە ئەرجەنتینیەكە بێت بە خۆڕایی.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كە لە ئێستادا دیپالا خۆشحاڵه بە گرنگیدانی له‌لایه‌ن یانه‌كانی تۆتنهام هۆستپێر، بەرشلۆنە، ئەتلتیكۆ مەدرید و ئینته‌رمیلان.