توانای گلدانەوەی ملیۆنێک مەترسێجا ئاو پۆندی زانکۆ لە هەولێر تەواو کرا

دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مانگی 9ی ساڵی 2024 بەردی بناغەی پۆندی زانکۆی دانا، لە ماوەی سێ مانگدا کارەکانی پرۆژەکە تەواو بوو.

پۆندی زانکۆ دەکەوێتە بەرزاییەکانی کەسنەزان؛ درێژییەکەی 180 مەترە، پانییەکەی لە ژێرەوە 80 مەترە و لە سەرەوە 6 مەترە، بەرزییەکەی 17 مەتر دەبێت؛ توانای گلدانەوەی ملیۆنێک مەترسێجا ئاوی هەیە.

پۆندی زانکۆ جگە لەوەی سوودی گەشتیاری، کشتوکاڵی و بەراوکردنی ئاوی ژێرزەویی دەبێت، سیمایەکی جوانیش بە ناوچەکە دەبەخشێت و ڕێگەش لە لافاو دەگرێت.

پاراستنی سامانی ئاو یەکێک لە ستراتیژەکانی حکومەت بووە و ئەو پۆندەش یەکێکی دیکەیە لە پرۆژەکان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری