ئەمڕۆ یەکشەممە، 23-02-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتی و گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە کردووەتەوە.