ڕۆژی یەکشەممە، 23ـی شوباتی 2025، بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی تەیاری (غەد)ـی سووریا کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر ڕێگە چارەکان بۆ دابینکردنی سەقامگیری و پێکەوەژیان و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی سووریا.”