دوای سێ ساڵ، بەرە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی شوباتی 2025، بەفر بارین گەیشتە ناوەندی شاری کەرکووک و شارەکەی نیچمە سپی پۆش کرد.
هەر وەک ئەوەی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی کردبوو، ئەم شەپۆلە بەفر و بارانەی ناوچەکە و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاریگەرییەکانی شەپۆلی بەفربارینەکە گەیشتە ناوەندی شاری کەرکووک و ئەو بڕە بەفرەی لە شارکە باریوە و دیمەنی کەرکووکی نیمچە سپی پۆش کردووە، ئەمەش دوای سێ ساڵە بەفر لە کەرکووک دەبارێتەوە، دواجار لە زستانی 2022 بوو بەفربارین گەیشتە سنووری پارێزگای کەرکووک.
ڕێژەیەکی کەم بەفر لە سەنتەری شاری کەرکووک باریوە، بەڵام لە بەرزاییەکان بەفری زیاتر کەتووە و لە بەرە بەیانەوە خەڵکی شارەکە بۆ خۆشی دەربڕین ڕوویان لە دەورووبەری کەرکووک کردووە، بە تایبەت ئەو شوێنانەی بەفری زیاتری لێ باریوە.