تیمێکی پزیشکی سەرکەتوو بون لە گەڕانەوەی بینایی بۆ 4 منداڵ

لە نوێترین پێشکەوتنە پزیشکیەکان، تیمێکی پزیشکی سەرکەتوو بون لە گەڕانەوەی بینایی بۆ 4 منداڵ.

لە لەندەن تیمێکی پزیشکی توانیان چارەسەری نەخۆشی بۆماوەی چاو ناسراو بە(Leber Congenital Amaurosis) چارەسەر بکەن، ئەمە بۆ یەکەمین جارە لە هەموو جیهان ئەم جۆرە نەشتەرگەریە بکرێت، نەشتەرگەریەکە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و هەر چوار منداڵ توانای بینینیان بۆ گەڕاوەتەوە.

ئەم نەشتەرگەریە لە نەخۆشخانەی (Great Ormond Street Hospital) ئەنجامدرا، ماوەی نەشتەرگەریەکە تەنها 60 خولەکی پێویست بووە.

ئەو منداڵانەی نەشتەرگەریان بۆ کراوە لە (ئەمریکا و تورکیا و تونس)ەوە هاتببوون، پێش نەشتەرگەرییەکە لە توانایاندا بوو تەنها رووناکی و تاریکی لەیەک جیا بکەنەوە، بەڵام دوای نەشتەرگەری بۆیان دەرکەوت دەتوانن شیوەی باوانیان بە جوانی ببین و تەنانەت توانای خوێندنەوەشیان هەیە.