مەسرور بارزانی: مەلا خالید مەلەکی زانایەکی ئایینی ناسراو و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری مامۆستا مەلا خالید مەلەکی دەکات و دەڵێت: زانایەکی ئایینی ناسراو و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو.

شەممە، 22-02-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەکەیدا ڕایگەیاند “پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا خالید مەلەکی ئەندامی سەرکردایەتیی و بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.”

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە “خوالێخۆشبوو زانایەکی ئایینی ناسراو و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو. خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.”

مۆستا مەلا خالید مەلەکی ماوەی سێ ساڵ بوو نەخۆش کەوتبوو و بەیانیی ئەمڕۆ شەممەش، 22-02-2025، هەر بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی سپارد.