هەینی، 21ـی شوباتی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا نووسیویەتی؛ زمانمان هەبوونمانە، لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکدا، جەخت لەبەرەو پێشبردنی زمانی شیرنی کوردی و تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان دەکەمەوە.
دەقی پەیامەکە؛
زمانمان هەبوونمانە،
لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکدا، جەخت لەبەرەو پێشبردنی زمانی شیرنی کوردی و تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان دەکەمەوە.
زمان پێکهاتەیەکی سەرەکی ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووریمانە، دەبێت بەهەموو شێوەیەک پارێزگاری لێ بکەین و بایەخ و گرنگیی پێویست بە پێشخستنی بدەین.