سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێل لە هەولێر دەکاتەوە کە سەدان کۆمپانیا تێیدا بەشدار دەبن.
کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20-02-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێل لە هەولێر دەکاتەوە.
پێشانگەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، تاوەکوو ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 23-02-2025، بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ تاوەکوو 07:00ـی ئێوارە کراوە دەبێت.
12 کۆمپانیای گەورە بە 19 براندی جیاواز، 160 کۆمپانیای جوانکاری و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل کە 40ـیان ناوخۆیی و 120ـیان بیانین، بەشداریی پێشانگەکە دەکەن.
لەم پێشانگەیەدا، گەورەترین نمایشی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل دەکرێت.