ئه‌مڕۆ 18ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، شێخ شامۆ شێخ نەعمۆ، راوێژکاری سەرۆکی حکوومەت بۆ کاروباری ئێزدییەکان و سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی رۆشنبیری لالش و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، به كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا گیانی سپارد.
ماوه‌یه‌كه شێخ شامۆ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ره له ژێر چاودێری پزیشكیدابوو، كه به توندی تووشی په‌تای كۆرۆنا ببوو.
به قسه‌ی پزیشكه‌كان، له‌م ماوه‌یه‌دا هیچ گۆڕانكارییه‌كی نه‌رێنی له ته‌ندروستی رووینه‌دا، تا ده‌هات ته‌ندروستی به‌ره‌و خراپتر ده‌چوو دواجار كۆچی دوایی كرد.
شێخ شامۆ یه‌كێك بوو له داكۆكیكاره‌كانی رێكه‌وتننامه‌ی شنكال، هه‌میشه جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه تا گرووپه چه‌كداره‌كان شنگال چۆڵ نه‌كه‌ن، ئاسایش و ئارامی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ناگه‌ڕێته‌وه، ئاواره‌كانی شنگالیش ناگه‌ڕێنه‌وه.