شیڤان شێرزاد – هەولێر
ئێوارەیەک بە سۆڵۆی موزیکێکی سامناکەوە هۆڵی پێشەوای هەولێر، پێشوازی لە چالاکییەکی شانۆیی منداڵان کرد، کە گێڕانەوەی سەربوردەی ژیانی کەسانێک بوو، کە کەوتوونەتە تەڵەی جادووکەرێکەوە.
ئەو شانۆگەرییە بە ئامادەبوونی هەریەک لە “ئومێد خۆشناو” پارێزگاری ههولێر و ئاریان سەڵاحەدین بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، “موسا ئەحمەد” سهرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و شێخ حەسەن” بەرێوەبەری دەزگای ڕوانگە و “سەردار قادر” نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و جەماوەرێکی بەرچاو شانۆگهری “جادووکهری ئۆز” نمایشکرا.
شانۆگەرییەکە بهرههم و نواندنی منداڵە چاوگەشەکانی هەولێر بوو، بە سپۆنسەری دەزگای خێرخوازی بارزانی پێشکەشکرا.
منداڵە پاڵهوانهكانی نێو ئەو شانۆیە به سروشتی پاكی منداڵانهی خۆیان و بهشێوهیهكی جوان ڕۆڵەکانیان بهرجهسته کرد و لایهنه نهرێنیهكانی جادووکهریان نیشانی بینەردا، کە كۆمهڵگه و منداڵان دەبێت لێی هۆشیار ببنەوە و نزیکی ڕەفتار و کردار و قسهی جادووکهرەکان نەبن، چونکە ئەوان، جگە لە فێڵ و فریوودان هیچی دیکەیان لەبار نیە و تەنانەت ناتوانن گرفتەکانی خۆیان چارەسەر بکەن، بۆیە ئامانجی سەرەکی لەم شانۆگەرییە گەیاندنی پەیامێکە بۆ ئەوانەی تووشی ئەو چەقەڵانە بوونەتەوە.