ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ـی شوباتی 2025 د.سالار عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، پێشوازی کرد لە خانەوادەی نووسەر و شاعیر و چیرۆکنووس و کارمەندی دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریان، کۆچکردوو (حەسەن جاف).
لە دیدارەکەدا، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، بەرهەم و کار و هەڵوێستەکانی (حەسەن جاف)ی بەرز نرخاند و پاڵپشتی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی (پ.د.ک)ی بۆ پاراستنی مێژوو و بەرهەمەکانی کۆچکردوو دووپاتکردەوە.
خانەوادەی (حەسەن جاف) سوپاسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد لە بەرانبەر ئەوەی لە کاتی نەخۆشی و ڕێورەسمی بە خاکسپاردنیدا ڕۆڵێکی گەورەیان بینی.