بەحرکە.. جووتسایدێکی نوێ ی بۆ دەکرێتەوە

 

دوای، وەرگرتنی ڕەزامەندی پارێزگای هەولێر، بڕیاردرا جووتسایدیێکی نوێ بۆ بەحرکە دروستبکرێت، ئێستا بەشێک لە قۆناغی یەکەم جێبەجێکرا و بەشێکی دیکەی ماوە، گوژمەی دابینکراو بۆ قۆناغی یەکەم، 500 ملیۆن دینارە و وا بڕیارە قۆناغی دووەم بەخێرایی جێبەجێبکرێت. ئەم جووت سایدە جەنجاڵی ڕێگای بەحرکە ناهێلێت و لە ڕێگای ئەو جووتسایدەوە هاتووچۆی هاوڵاتیان ئاسانتر دەبێت.