سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کۆدەبێتەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد و لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر تاوتوێ کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 18/1/2022، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جەنەرال کارل هاریس جێگری فەماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر تاوتوێ کرا.

جێگری فەماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، پشتیوانیی هێزەکانی هاوپەیمانانی بۆ هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە داعش هێشتا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و سوریا.

ھەواڵی زیاتر