بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، بە بڕیاری داواکاری گشتی، 8 تۆمەتباری خراپبەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەستگیر کران.
ئاسایشی سلێمانی، دەڵێت: تۆمەتباران لەڕێگەی گرتە ڤیدیۆیی و لایڤەکانیان بابەتی نەشیاویان بڵاو کردووەتەوە، کە کاریگەری نەرێنییان لەسەر تاک و خێزانەکان هەبووە.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، لەسەر داوای هاووڵاتییان و بۆ زیاتر پاراستنی بەها کۆمەڵاتییەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەو کەسانەی دەستگیر کردووە و ڕووبەڕووی یاسای کردوونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە، ڕووبەڕووی خراپبەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتەوە و لەپێناو تێکنەدانی شیرازەی کۆمەڵگە.