پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: ئەو دوو تۆمەتبارە کە خەڵکی سنووری دەرەوەی شاری هەولێرن و یەکێکیان ئافرەتە، هەفتانە چەند جارێک دەهاتنە شاری هەولێر و هەڵدەستان بە هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتانی بەساڵداچوو بەناوی خێرخوازییەوە، گوایە کەسێکی خێرخواز هاوکارییان دەکات، بەڵام نابێت پارەیان لەلا بێت، پارەکەیان لێ وەردەگرتن و دواتریش خۆیان ون دەکرد.
ئێستا هەردوو تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کراون و ڕادەستی دادگا کراون.