هــــــاوسەرۆکی دەبـــەپــــە: بۆچوون و پێشنیازەکانی سەرۆک بارزانی بۆ پرۆسەی ئاشتی گرنگە

شاندێکی دەم پارتی بۆ ئیمرالی بە سەرۆکایەتیی پەروین بوڵدان و سرری سورەییا ئۆندەر؛ گەیشتە بارەگای بارزانی و لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان، لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە.

دوای کۆبوونەوەکەشیان، کەسکین بایندەر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکانیش (دەبەپە)، لە لێدوانیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، وتی: سڵاو و ڕێز و پەیامی عەبدوڵلا ئۆجەلانمان گەیاندە سەرۆک بارزانی. ئێستە هەوڵ بۆ پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان دەدرێت و بۆچوون و پێشنیازەکانی سەرۆک بارزانیش بۆ پرۆسەکە زۆر گرنگە.”
وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی یارمەتی و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان دووپات کردووەتەوە. زۆر سوپاسی هەڵوێستی سەرۆک بارزانی دەکەین و شانازی پێوە دەکەین.”