ماکرۆن داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کردووە

وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا ڕایگەیاند، سبەی لە پاریس کۆبوونەوەیەک لەبارەی دەستپێشخەرییەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا بەڕێوە دەچێت.

وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ڕایگەیاند “ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سەرکردەکانی ئەورووپای کردووە.”

ڕادۆسلاڤ سیکۆرسکی، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا ڕاشیگەیاند “کۆ بوونەوەکە سبەینێ لە پاریس بەڕێوە دەچێت.”

هەروەها گوتیشی: زۆر خۆشحاڵم بەو کۆبوونەوەیە؛ ئێمە لە پاریس لەبارەی دەستپێشخەرییەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا کۆ دەبینەوە.

هەروەها ڕۆیتەرز، بڵاوی کردووەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش بەشداریی لە لووتکەی پاریسدا بکات.

ئەمەلە کاتێکدایە، کیس کیلۆگ، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە ئۆکرانیا، لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ڕایگەیاندبوو”ئەورووپا بەشداریی دانوستاندنەکانی پرۆسەی ئاشتی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا ناکات.”