هه‌ر لە درێژه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئەمڕۆ یه‌كشەممە 16ی شوباتی 2025 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دكتۆر “تۆبیاس لیندنه‌ر” وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌لمانیا كۆبووه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاوكاری و پشتگيريى به‌رده‌وامى سياسى، ئه‌منى، سه‌ربازى و مرۆييى ئه‌ڵمانياى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و تيشكى خسته سه‌ر ڕۆڵى ديارى ئه‌ڵمانيا له شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها سوپاسى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان.
لاى خۆیانەوە، دكتۆر “تۆبیاس لیندنه‌ر” وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌لمانیا، ئاماژە بە گرنگیی بەردەوامیی هاوبەشی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسييه ئەمنییەکان و بەهێزکردنی هاوکاری لە کەرتە گرنگەکاندا کرد.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند ئێمه ساڵانێكی درێژه یه‌كتر ئه‌ناسین ئامادده‌ین به رێگای دیالؤگ و لێكگه‌ییشتن گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین .