هێرشکردنە سەر هەولێر لە بەرژەوەندی کێ دایە؟!

شێرکۆ حەبیب
سەرەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم چ هەولێر یا هەر شار و شارۆچکەیەکی دیکەی کوردستان تایبەتمەندی خۆیان هەیە هەموویان یەکدی تەواو دەکەن و شانازیان پێدەکەین بێ جیاوازی.
بینیمان بەهۆی مووچەی مانگێک هەندێ بەناو مامۆستایان و فەرمانبەران مانیانگرت و دروشمی گۆرینی دەسەڵات و گەرانەوە بۆ باوەشی بەغدایان بەرز کردەوە، دوور لە هەموو پێوەرێکی نیشتمانی و خەباتی سەدان ساڵی میللەتی کورد و پشت گوێ خستنی خوێنی گەشی هەزاران شەهید، بۆ مەرامی چەند لایەنێکی سیاسی دوور لەبەرژەوەندی گشتی، ڕاستە داوای مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی پار مافێکی سروشت و دروستە، بەڵام لە ڕاستی ئەوە تەنیا دروشمێک بوو بۆ ئەوەی سەرنج و سۆزی هاووڵاتیانی بۆ لای خۆیان ڕابکێشن، بەڵام وا دەرکەوت کە دوور لەو دروشمە مەبەستی تریان هەبوو، ئەویش تێکدانی ئەزموونی دیموکراسی و قەوارەی هەرێم هەر بۆیەش نەیارانی کورد لە بەغدا لەگەڵ هەندێک لایانی کوردی خۆیان خزاندە ناو مانگران، ساتێک یەک لەو ئەندام پەرلەمانە عێراقییە کەسێکی شوڤێنی و دوژمنی سەرسەختی کوردستانە لەسەرجەم بڕیارەکانی بەرژەوەندی کوردستان دژ بووە کە دواییان بڕیاری گەرانەوەی زەوی و ممتەلەکاتی کوردی رەسەنی کەرکوک بوو، ئەوان ویستیان ڕێڕەوی مانگرتن و خۆپیشاندان بە ئەقارێکی دیکە داببن و دژایەتی پارتی و حکوومەتی هەرێم خودی سەرۆک وەزیران رێزدار مەسرور بارزانی بکەن و هەوڵ بدەن دروشمەکانی هەڵبژاردنی خوڵی شەشی پەرلەمان هەندێ لایەن کە بانگەشەیان بۆ دەکرد جێبەجێ بکەن کە نەیانتوانی بە ڕێگارەکانی دیموکراسی لە رێگای هەڵبژاردن بە ئاوات بگەن، ئەوە پەنایان بۆ شێوازێکی نا دیموکراسی برد، ویستیان ئارامی و سەقامگیری هەولێر تێکبدەن بەناوی گەیاندنی پەیام بۆ حکوومەت لە کاتێکدا بەرێز جێگری سەرۆکی حکوومەت سەردانی خەیمەکەی کرد و هەروەها سلێمانی خاوەن پارێزگارێکە کە نوێنەرایەتی حکوومەت دەکێت لەو شارە، بەڵام ویستیان هەولێر ببێتە چەقی ململانێ و هێرش کردنە سەر خەڵکی تێکۆشەر و خەباتگێری هەولێر، هیچ کاتێک هەولێر و هەولێریەکان تۆزقاڵێک سڵیان نەکردوە لە خەبات و کوردایەتی هەولێر هەردەم پەناگای لێقەمووان بووە، هەزران خەڵکی تێکۆشەر و قارەمانی سیاسی و رۆشنبیری و پێشمەرگە و کەسایەتی لێهەڵکەوتووە هەر وەک شارەکانی دیکەی کوردستان، نازانم پێناسەی رۆشنبیر و کۆیلە چییە لای ئەو کاڵفامانە، ئایا خۆفرۆشتن بە نەیاران رۆشنبیریە، ئایا پەیرەونەکردنی پیلانی دوژمنان کۆیلەییە؟ ئەگەر ئەو کۆیلەیی بیت شانازی پێوە دەکەین، هەڵبەتە ئەوانە بەو هەولێریانە دەڵێن کۆیلە کە پارتی و رێبازی بارزانیان هەڵبژاردووە کەئەوەش رێگای راستەقینەی کوردایەتییە ئەگەر ئەو کۆیلایەتییە شانازی پێوەدەکەین، نەک ببین بە کۆیلەی کلابی و هاوشێوەکانی، هەر چەندە لە ناو پارتی کۆیلایەتی نییە چونکە لەسەر ڕێبازی پیرۆزی بارزان دامەزراوە کە پێش زیاتر لە سەد ساڵ داوای ئازادی و مافی مرۆڤیان کردووە، و دژ بە کۆیلایەتی وەستاون سەربەرزییە مرۆڤ ئەگەر کۆیلەش بێت کۆیلەی بیروباوەڕێکی ئازاد بێت نەک ببێتە خزمەتکاری دوژمن.
رێگا گرتن لەو شێوازەی چوونە هەولێر لە بەرژەوەندی کوردستان بوو، ئەگینا لە هەولێر قەبووڵ نەدەکرا ئارامی شارەکە تێک بدەن، بەداخەوە هەندێ کاڵفام هێرشیان کردە سەر کەسایەتی و شۆڕشگێڕی میللەتەکەمان ئەوەش لە نەزانین و جەهل سەرچاوە دەگرێ ئەگینا سلیمانیش سەدان بەڵکو هەزران شەهیدی بەخشیوە بە کوردستان کە لەریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان خەباتیان کرد و ئەوانە جێگای شانازی هەموو کەسێکی دڵسۆز و وەفاداری میللەتن.
هێرش کردنە سەر پارتی هێرشکردنە بۆ سەر زیاتر لە نیوەی گەلی کوردستان، و هەر سوکایەتیکردنێک بە هەر شارێکی کوردستان پلانی دوژمنانی لە دوایە چونکە کوردستان هەموو تەواوکەری یەکدین و هەر شاروشارۆچکەیەک تایبەتمەندی خۆی هەیە و ئەوەی جێگای شەرمەزاریە بەراوردی ڕژێمکی فاشی دیکتاتۆری گۆربەگۆر بە دەسەڵاتی ئیستای کوردستان بکەن و بەشان و باڵی دا هەڵبدەن. ئەگەر مانگرتن لە پێناو منداڵانی هەژاران و فەرمانبەران و پێشمەرگە بوو دەبووایە ئەوانەی مانیان گرتبوو منداڵەکانی خۆیان نەنێرنە قوتابخانە تایبەتییەکان و هەندێ لەو پەرلەمانتارە لە بەغدا هەوڵی جێبەجێ کردنی داواکان بوونایە چونکە هۆکارەکە لە بەغدایە نەک لە هەولێر، هەر هەرشەیەک بۆ هەر شارێکی کوردستان لە بەرژەوەندی دوژمنانە، و هەولێر هەر بەسەر بەرزی دەمنێتەوە وەک جەنابی سەرۆک بارزانی دەفەرمووێ “هەولێر هەر هەولێرە”.