عومەر ئەرگوشی
کوردستان بەتایبەتی و ناوچەکە بە گشتی بە بارودوخێکی سەختدا تێدەپەرێت و هەموو چاوەکان لەسەر رەوشی گەلی کوردستانن. گەلەکەی سەلامەت دەربچێت و پرۆشکی ئاگرە بلێسەدەرەکە نەیگرێتەوە. هەرچەندە هەڕەشەکان مەترسیدارن، بەڵام دەرفەتی گەورەشن لە بەردەمی بزووتنەوەی رزگاری نیشتمانی کوردستان کە ئەگەر یەکگرتوانە بیقۆزنەوە و وەک برا بە هەلوێستێکی نیشتیمانی یەکگرتوو ڕووبەڕووی ببنەوە ئەوا ئەنجامی باشی دەبێت و خزمەتێکی چاک بە خۆزگەکانی شەهیدان و گەلە ئازاردیدەکەمان دەکرێت و هەنگاوێکی تر لە ڕزگاری یەکجارەکی نزیک دەبینەوە.
جێی دڵخۆشیە کە ئەڤرۆ سەری بڵند بووە بە چەقی قورسایی کردنەوەی گرێ کوێرەکان و چارەسەر کردنی کێشەکان و نزیککردنەوەی هێزەکان لە یەکتر و بینا کردنی هەلوێستێکی نەیەوەیی یەکگرتوو بۆ ئەوەی لە ئاست بەرپرسیاریەتی مێژووییدابن لە بەرەنگاربونەوەی مەترسیەکان.
جێی خوشحالیە کەسەرەرای ناکۆکیەکان هەڵبژاردنەکان سەرکەوتوانە ئەنجام دران و خەریکە بەمزوانە پێکهێنانی حکوومەت ڕادەگەیەنرێت و ناکۆکیەکان وەلا دەنێن، هێژا مەزلوم کۆبانێ بۆ هاوکاری و راوێژ خۆی گەیاندە سەری بڵند و بە دوای ئامۆژگاری و چارەسەریەکاندا دەگەڕێت وە لایەنە عیراقیەکان پۆل بە پۆل پەنا بۆ سەری بڵند دەبەن و لە ڕێگا چارەیەک دەگەرێن بۆ عیراق و عێراقیەکان.
وەفدی ئیمرالی لە سەر داوای بەرێز ئۆجەلان وا خەریکن ڕوو لە سەری بڵند دەکەن و لە نزیکەوە جەنابی سەرۆک بارزانی لە ڕەوشەکە ئاگادار دەکەنەوە و بە ڕاوێژ لە گەل جەنابی هەنگاوی داهاتوو دەنێن، ئەمریکا و وڵاتە ئەوروپیەکان و هەموو ئەوانەی ڕۆلیان هەیە لە ئێستا و داهاتوی عیراق لە پەیوەندی و ڕاوێژی گەرمدان لەگەڵ سەری بڵند بۆ دانانی نەخشە ڕێگایەک بۆ عێراق و کوردستان و ناوچەکە.
بەمەش سەری بڵند بووە بە چەقی قورسایی هێزەکان بۆ دوزینەوەی چارەسەریەکان و هەنگاونان لەبەر ڕۆشنایی ئامۆژگاریەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی. کە ئەمەش بە هەونتە نەهاتووە ئەمە ئەنجامی سیاسەتی حەکیمانە و کوردپەروانە و ڕاستگۆیانەی جەنابی سەرۆک بارزانیە کە لە مێژووی خۆیدا پەیڕەوی کردووە، ئەمە ئەنجامی ئەو هەقبێژی و ئەو سیاسەتە ئاشتیخوازانەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ژیانی ڕۆژانەیدا پیادەی دەکات .