به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر هۆشداری ده‌دات

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێردا هاتووه‌: رێگه‌ی چیای سه‌فین له‌ ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپانه‌وه‌ به‌ره‌و دیوی دابه‌زین بۆ هیران شه‌خته‌ و به‌سته‌ڵه‌كی لێدرووست بووه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ هه‌ڵخلیسكان، بۆیه‌ داوا ده‌كرێت ئه‌و رێگه‌یه‌ به‌كارنه‌هێنن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، هاووڵاتیان بۆ بۆ حاڵەتی پێویست دەتوانن رێگه‌ی شەقڵاوە هیران بەکاربێنن، کە لەکاتی ئێستادا کێشەی نییە

ھەواڵی زیاتر