پێنجشەممە، 13ـی شوباتی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە، خەمیس خەنجەر کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.”
ڕاشیگەیاند، ڕۆشنایی خراوەتە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ.