یەکەی لەدایکبونی بێئازار لە نەخۆشخانەی فێرکاریی منداڵان و لەدایکبوون كرایەوە

ماكوان عيززه‌‌ت-هەولێر

بە گوێرەی ئاماری تۆماركراوی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، پارساڵ سێ هەزار و 630 منداڵ لەدایك بوون هاوكات، 12 هەزار و 791نەخۆشیش خەوێندراون و چارەسەری پێویستیان پێدراوە.

بۆ پێشخستنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین یەکەی لەدایکبوونی بێئازار لە نەخۆشخانەی فێرکاریی منداڵان و لەدایکبون کردەوە.
ئامێری تایبەت بەو یەکەیە بەهاوکاری و لەڕێگەی کونسوڵی وڵاتی چیک دابین کرا و كردنەوەی یەكەیەكی لەو شێوەیە سوودێکی باشی دەبێت بۆ خزمەتکردنی ئافرەتی دووگیان لە سنورەکەدا.
هاوكات بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی لە راپەڕین پارساڵ بەم شێویە تۆمار كراوە:

  • 12 هەزار و 791 نەخۆش داخڵ كراوە.
  • 21 هەزار و 841 نەخۆش سەردانی ڕاوێژكاری پزیشكیان كردوە.
    لەبارەی لە دایكبوونی منداڵانیش ئامارەکە بەم شێوازەیە:
  • هەزار و 45 كوڕ بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون.
    *993 كچ بە شێوەی سروشتی لەدایك بوون.
    *812 كوڕ بەنەشتەرگەری لەدایك بوون.
    *812 كچ بە نەشتەرگەری لەدایك بوون.
    هەروەها لە ئامارەكەدا هاتووە:
    90 هەزارو 26 پشكنینی جۆراو جۆری خوێن ئەنجامدراوە، هاوكات سێ هەزارو 643 سۆنار كراوە و هەزار و 520 تیشك گیراوە.
ھەواڵی زیاتر