به مه‌به‌ستی هاندانی هاووڵاتیيان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی (ته‌واو كاره‌بایی)، كه به‌شداره له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیيه‌كانی ژینگه، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێنمایيی ژماره دووى ساڵی 2025ى واژۆ كرد، كه له 16/2/2025 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێنماییه تۆماركردنی یه‌كه‌مینجار بۆ ئۆتۆمبێلی ته‌واو كاره‌بایی بێبه‌رانبه‌ری دارایی و بێ وه‌رگرتنی بڕه پاره‌ی یاسایيی ساڵانه‌ی ژینگه ده‌بێت. ئه‌م ڕێنماییه له چوارچێوه‌ی بایه‌خی به‌رده‌وام و ڕێنوێنیيهكانی مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیيه‌كانی پیسبوونی ژینگه و هاندانی هاونیشتمانيیان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی.