نه‌ژاد عزیز سورمێ له‌ پـیشانگای7حه‌فـته‌مینی كـۆلاژدا

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 16ی شوباتی 2025 نه‌ژاد عزیز سورمێ – سه‌رنووسه‌ری پێشووی خه‌بات پیشانگای حه‌فته‌مینی تایبه‌تی خۆی به‌ هونه‌ری كۆلاژ له‌ هه‌ولێر – گه‌له‌ری میدیا ده‌كاته‌وه‌.

پیشنگاكه‌ 46 چل و شه‌ش كاری كۆلاژ له‌خۆ ده‌گرێ و پێنج ڕۆژ ده‌خایێنێ.
شایانی باسه‌ كه یه‌كه‌مین پیشانگای ساڵی 1995 نمایش كردووه‌‌ ئه‌مه‌ حه‌فته‌مین پیشانگای تایبه‌تیه‌تی ، كه‌ شه‌ش پیشانگاكانی دیكه‌ی له‌ زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان نمایش كردووه‌.
جێی باسه‌ كاك نه‌ژاد یه‌كه‌مین كه‌سه‌ له‌ كوردستان كار له‌م هونه‌ره‌ ده‌كا.