بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 12-2-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لە کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەى پێنج شەممە، 13-2-2025، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور بێت، بەڵام لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆوە بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی باران و بەفر دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، باران بارین بەشێوەى نمە بارانی پچڕ پچڕ دەست پێ دەکات، لە کاتەکانى ئێوارەدا کاریگەرى ئەم شەپۆڵە زیاد دەکات و بارانى مام ناوەند دەبارێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت، هەروەها ئەگەری بەفر و باران بە تێکەڵی لە سەنتەرى پارێزگاکانی سلێمانى و دهۆک هەیە. پلەکانی گەرماش بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمرۆ کەمێک نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 12پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 0 پلەى سیلیزى
سۆران: 11پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى