هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان: مانگرتنەکەی سلێمانی بە سیاسی کراوە

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا دەربارەی مانگرتنی بەشێک لە مامۆستایانی سنووری سلێمانی، ڕایگەیاند؛ مانگرتنەکە بە سیاسی کراوە و باشترە مانگرتووان مانگرتنەکەیان بۆ گۆڕەپانی تەحریر بگوازنەوە.
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس) پەیامێکی لەبارەی مانگرتنی مامۆستایانی سلێمانی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: مانگرتنەکەی سلێمانی بە سیاسی کراوە،باشترە مانگرتووان مانگرتنەکەیان بۆ گۆڕەپانی تەحریر بگوازنەوە.
هۆشیار زێباری دەڵێت: مانگرتووان دەتوانن لەبەردەم وەزارەتی دارایی عێراق داوای شایشتە داراییەکان بکەن، لەگەڵ ئەوەی پرسی شایستە داراییەکان لەگەڵ بەغدا یەکلاکراوەتەوە.