سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیمارات دەکاتەوە و سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی بەردەوامی ئەو وڵاتەش دەکات.
سێشەممە، 11-02-2025، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد، جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و وەزیری بەرگری کۆ بووەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراجۆرەکاندا کرایەوە.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی و هاریکاريی بەردەوامیی دەوڵەتی ئیمارات کرد.