ئەمرۆ سێ شەمە 11 شوباتی 2025 ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،مەسرور بارزانی، لە بەشداری کردنی پانێڵی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە ئیمارات،رایگەیاند بەهۆی سەقامگیری هەرێمی کوردستان توانیومانە وا لە بازرگان و وەبەرهێنەرە جیهانییەکان بکەین وەبەرهێنان بکەن.
لەدرێژەی باسەکەی گوتیشی : هەرێمی کوردستان لە هەموو روویەکەوە پێشکەوتووە، وەک دەبینن گرینگی بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوەخۆ دەدەین ، چەند کارگەیەکی درووست کردنی بەرهەمی خۆراکیشمان هەیە کار لەسەر زیاد کردنیان دەدەین، کوردستان دەبێت پشت بە داهاتی ناوخۆ ببەستێ.
گوتیشی، پەیوەندیەکانمان لەگەڵ عێراق بەرەو باشتر چووە، وەفدێکی دیکەشمان ناردووە بۆ چارەسەرکردن و بنبڕکردنی کێشەکانمان لەگەڵ عێراق