بڵاوکراوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر
دوای ئەوەی چەند لایەنێکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەوڵی شێواندنی دۆخی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیان دا، بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر گەیشتە هەندێک دەرئەنجام و هەندێک لەو کەسانەی وەکو ئامرازی برەوپێدانی ئەو هەڵمەتە ناڕەوایە دەستنیشان کران، یەکێکیان دەستگیر کرا و لە کاتێکی نزیکدا وردەکاریی زیاتر بۆ رای گشتی دەخرێتەروو.
#ڕاگەیاندنی_بەڕێوەبەرایەتی_پۆلیسی_پارێزگای_هەولێر