ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێكی عەرەبی دەستگیركرد كە لە شاری بەغدا هەڵسابوو بە ئەنجامدانی تاوانی كوشتن و سوتاندنی دایك و كوڕێك

ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێكی عەرەبی دەستگیركرد كە لە شاری بەغدا هەڵسابوو بە ئەنجامدانی تاوانی كوشتن و سوتاندنی دایك و كوڕێك.

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: ‎دوای ئەوەی لەلایەن بەشی پەیوەندییەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار کراینەوە کە لە ڕێکەوتی 7/1/2025 دوو تۆمەتبار لە شاری بەغدا هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی دایک و کوڕێک بەناوەکانی (علی سعدی علووش) و (ساميه عبدالله جعفر)، تەرمەکەیان سوتاندووە و فرەیانداوەتە ڕووبارێکەوە و بڕی 200 هەزار دۆلاریان بردوە، دواتر لەلایەن دادگای کەرخ لە بەغدا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە.

راشیگەیاند: دوای ئەنجامدانی تاوانەکە یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەناوی (ع، ح، أ) هەڵهاتووە بۆ شاری هەولێر، لەلایەن تیمەکانمانەوە شوێنی خۆحەشاردانی لە شاری هەولێر دەستنیشان کرا.

هەروەها رایگەیاند: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارەكەمان دەستگیر کرد، هەروەها تۆمەتباری دووەم کە دەکاتە زاوای تۆمەتباری ناو هاتوو، لە شاری بەغدا خۆی حەشارداوە