دوێنێ یه‌كشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و سه‌رۆكی زانكۆی تیشك و ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك زانكۆ‌و مامۆستایانی زانكۆ، زانکۆی سەلاحەدین بە هاوبەشی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی و دامەزراوەی کیفا دەرفەتیکی ناوازە بۆ دروستکردنی پەیوەندی ئەکادیمی و وەرگرتنی ئۆفەری خویندن لە گشت ئاست و بوارەکان لە زانکۆ ئاستبەرزەکانی ئیتالیا ره‌خساند .
ئه‌وه بۆ یەکەم جاره لە هه‌رێمی کوردستان، زانکۆی سەلاحەدین بە هاوبەشی زانکۆی تیشک و دامەزراوەی کیفا و بەشداری پێنج زانکۆ لە ئیتالیا زانکۆی بۆلۆنیا، زانکۆی پۆلیتەکنیک لە میلانۆ، زانکۆیپاڤیا ، زانکۆی پیدمۆنت، زانکۆی گاسترۆنۆمیک ساینس گەورەترین وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی زانستی و کلتووری لە نیوان کوردستان و ئیتالیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئەنجامدا، پارێزگاری هه‌ولێر له وته‌یه‌كدا جه‌ختی له‌سه‌ر رووی زانستی و به‌های به‌رزی ئه‌م پرۆژه ئه‌كادیمیه كرده‌وه‌و ئەمەی به دەرفەتیکی ناوازە هه‌ژماركرد بۆ دروستکردنی پەیوەندی ئەکادیمی، سوود وەرگرتن لە توانا زانستییه‌کانی وڵاتی ئیتالیا . هاوكات وەرگرتنی ئۆفەری خویندن لە گشت ئاستەکان و بوارەکان لە زانکۆ ئاستبەرزەکانی ئیتالیا به خالێكی ئه‌رێنی زانی كه بۆ ئاینده ئه‌م په‌یوه‌ندیانه قۆناغی دیكه‌ی پێشكه‌وتوو ده‌بڕێ.