ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی 10.2.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندورستی هه‌ولێر و حاجی رۆژ ئەندامی پەرلەمان و نوێنەری نەخۆشخانەی نانەکەلی، سیروان گەردی نوێنەری مەکتەبی ناوەندی جەماوەری و پیشەییەکان و ژماره‌یه‌ك له پزیشكان و قوتابیان ئاماده‌یی کۆنفرانسی رزگاربووانی شێرپەنجە كرد، كه رێکخراوی داڤین به هاوبه‌شی نەخۆشخانەی نانەکەلی لە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رێكیان خستبوو .
لەمیانی ئەو کۆنفرانسەدا باس لە سروشتی ئەو نەخۆشیە کراو ئاماژە بە داتا‌و ژمارەی تووشبوان کرا، دواتر چەند چارەخوازێک باسیان لە ئەزموونی خۆیان کرد لەگەڵ نەخۆشی شیرپەنجەو شێوازی مامەلەکردن و خۆپارێزی لەگەڵ نەخۆشیەکە و دواتر دەربازبوون و چارەسەربوون لە شیرپەنجە…
له كۆتاییدا پارێزگاری هەولێر، وێرای پیرۆزبایی كردن له تووشبووان بۆ تێپه‌ڕاندنی نه‌خۆشیه‌كه، خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌سه‌ردا دابه‌شكردن .