ترەمپ ڕۆژی گۆڕینی ناوی کەنداوی مەکسیکی بۆ کەنداوی ئەمەریکا دیاری کرد

دۆناڵد ترەمپ بە فەرمی ڕۆژی 9ـی شوباتی 2025 بە ڕۆژی کەنداوی ئەمەریکا دیاری کرد.

دۆناڵد ترەمپ، لە نێو فڕۆکەی ئەیر فۆرس وەن، لە کاتی فڕین بەسەر کەنداوی مەکسیکدا، بە فەرمی ڕۆژی 9ـی شوباتی 2025 وەک ڕۆژی گۆڕینی ناوی کەنداوی مەکسیک، بۆ کەنداوی ئەمەریکا دیاری کرد.

هەروەها ترەمپ داوای لە بەرپرسانی گشتی و هەموو ئەمەریکاییەکان کرد کە بە بەرنامە و ڕێوڕەسم و چالاکیی گونجاو ئەو ڕۆژە یاد بکەنەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە 20ـی کانوونی دووەمی 2025، لە کاتی دەست بەکاربوونی وەک 47ـمین سەرۆکی ئەمەریکا ئیمزای لەسەر بڕیاری گۆڕینی ناوی کەنداوی مەکسیک، بۆ کەنداوی ئەمەریکا کرد.