33 تەرمی نەناسراو لە گۆڕستانێکی نەجەف دەنێژرێن و کاردانەوە و ناڕەزایەتی لێ دەکەوێتەوە.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بڵاویان کردووەتەوە، 33 تەرمی نەناسراو لە گۆڕستانی “نموونەیی” لە شاری نەجەف ناوەندیی پارێزگای نەجەف نێژراون و ناسنانەی قوربانیان ئاشکرا نەکراوە، بڵاوبوونەوەی وێنە تەرمی قوربانییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بووەتە مایەی ناڕەزایی لای هاووڵاتییان.
ڕێکخراوەکان، میلیشیاکانی نزیک لە ئێران تۆمەتبار دەکەن، بەوەی لەچوارچێوەی سیاسەتی پاکتاوی مەزهەبی و سیاسی، هاووڵاتیانی مەدەنی لە ناوچە سوننەنشینەکان دەڕفێنن و پاش کوشتنیان بە کۆمەڵ دەیاننێژن.
تەنیا لە ساڵی 2024 زیاتر لە 117 تەرمی نەناسراو لە پارێزگاکانی بەشی ڕۆژهەڵاتی بەغدا نێژراون.