کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە.

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 2025-2-10، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور بێت، هەروەها پلەکانی گەرما، نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، تەنیا پلەی گەرما لە ناوچە شاخاویەکان 2 تا 3 پلە نزم دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەىنێ سێشەممە،2025-2-11، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور بێت، لەکاتەکانی بەیانیدا ئەگەری کەمێک نمە باران وبەفر هەیە لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم، پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە تاکوو کاتەکانی شەو بۆ ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، بەڵام کاریگەریی نمە باران و بەفر، لەناچەی بادینان زیاتر دەبێت. هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 12 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 9پلەى سیلیزى

دهۆک : 10 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 14 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 10 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: -7 پلەى سیلیزى

سۆران: 8پلەى سیلیزى

گەرمیان : 15 پلەى سیلیزى