سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێرشە تیرۆرستییەکانی ئەمڕۆی ئەبوزەبی لە وڵاتی ئیماڕات سەرکۆنە کرد.
نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ دووشەممە لە تویتێکدا نووسیویەتی “ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆرستییە دەکەین کە ئەمڕۆ شوێنە مەدەنییەکانی لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیماڕات کردە ئامانج”.
هەروەها نووسیویەتی “ئەم هێرشە تیرۆرستییە پێشێلکارییەکی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و مەترسییەکی جددیە و هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەکات”.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکات و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازێت.