فەزیلە شۆرش
خۆشەویستن و پابه‌ندبوون هەستێکی خۆڕسکە، سەرچاوەی بەختەوەریی و ئارامییه، بوونی ئه‌و هه‌سته لە ناخی مرۆڤدا زۆر گرنگە، بێگومان خۆشەویستی تەنیا هەستێک نیە، بەڵکو پێویستی بە میهرەبانی و لێبوردەیی و قوربانیدان هەیە.خۆشەویستی و خۆشویستن، خۆراكی رۆحە بۆ به‌ره‌وپێشبردنی تاك و له‌وێشه‌وه پێشكه‌وتنی خێزان و كۆمه‌ڵگه. ئیلتیزامێكی رۆحی و ئه‌خلاقییه، بێ سنوورترین خۆشەویستی بۆ نیشتمان و دایکی شەهیدان و خانه‌واده‌ی ئەنفالكراوان بێت، چونكه ئه‌وان، بوێرانه رۆحی خۆیان و نەوەکانیان زۆر بوێرانە کردە قوربانی ئازادیی و رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، ئه‌و نه‌مرانه‌ی ئێمه، خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی و ئه‌مه‌كدارییان بۆ وڵات و خاك و نیشتمان، راسته‌قینه‌و ئهمهكدارانهبوو، هه‌ر بۆیه یه به جه‌سته‌و رۆحی خۆیان، ئه‌و عیشپق و خۆشه‌ویستی و پابه‌ندییه‌یان سه‌لماندو هه‌م وڵات و خاكیان پاراست، هه‌م كه‌رامه‌ت و شكۆیان بۆ گه‌لی كورد، هه‌میش سهربهرزییهكی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌یان بۆ خۆیان و خانه‌واده‌و هاوڕێ و نه‌وه‌كانیان به میرات به‌جێهێشت.
ئێمەی ئافرەتانی کوردستان، له‌لایه‌ك ئامێزی میهره‌بان و خۆشه‌ویستی و عیشقی هه‌میشه‌یی و راسته‌قینه‌ین بۆ مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی، هه‌میش نموونە و سیمبۆلی هێزو خۆراگریی و قوربانیدانین له‌سه‌ر ئاستی جیهان، كه هاوشانی پیاوان، له‌ریزی خه‌بات و قوربانیدان و تێكۆشاندابوین، به‌ده‌ستێك منداڵ بهخێزكردن و به‌ڕێوه‌بردنی خێزان، بهدهستێكیش، له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری و خه‌باتدا به‌رده‌وام بووه له‌به‌خشین.گرنگە، ده‌نگی خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیانی ئێمه، بڵندترو به‌هێزترو كاریگه‌رتر بێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌نگه نهسازو نه‌شازانه‌ی، هه‌ر رۆژه به‌ئاوازی نه‌یارو دو‌ژمنێك هه‌ڵده‌په‌رن. ده‌بێت ئێمه‌ی ئافره‌تان سه‌رچاوه‌ی یەک دەنگیی و یەک رەنگیی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بین و داینه‌مۆی پاراستنی خاك و ئازادیی و رزگاریی کوردستان بین.