سهرۆك مسعود بارزانی به بۆنهی جهژنی قهوڵتاس پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی كاكهییهكان دهكات و رایگهیاند، هیوادارم جەژنەكەیان لە خۆشی و كامەرانیدا بكەنەوە.
دهقی پیرۆزبایی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قەولتاسەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی كاكەیی و تەواوی یارسانان لە كوردستان و هەموو جیهان دەكەم.
هیوادارم جەژنەكەیان لە خۆشی و كامەرانیدا بكەنەوە و ئەو جەژنە ببێتە مایەی خێر و بەرەكەت.
لەم بۆنەیەدا هیوای قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و ئاشتی و بەختەوەری بۆ هەموو پێكهاتەكانی كوردستان دەخوازم.
بمێنن بە خێر و خۆشی
مسعود بارزانی
17ـی کانوونی دووەمی 2022