کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند.

کەشوهەوای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ شەممە، 08-02-2025:

کەش: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لە ناوچە جیاجیاكاندا. هەندێك كات دەبێتە بارانی مامناوەند، بە تایبەت لە بەشی باشووری هەرێمی کوردستان، ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە پارێزگای سلێمانی. هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكان، بەفر دەبارێت و پێشبینی دەكرێت لە پارێزگای سلێمانی و هەندێك لە قەزا و ناحیەكانى ڕۆژهەڵاتی هەرێم، بەفر ببارێت.

پلەکانی گەرما: بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ هەینی، 07-02-2025، دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

ئاراستەی با: باشووری ڕۆژهەڵات.

خێراىی با: لەسەرخۆ- مام ناوەند (10 –  20) کم/ک لە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان و هەندێک جار بۆ سەرووی 25 کم/ک چالاک دەبێت.

مەوداى بینین: لە نێوان (7 – 9 ) کیلۆمەتر دەبێت و لە کات و شوێنی باران و بەفر کەم دەبێتەوە بۆ  (4 – 6) کیلۆمەتر.

کەشوهەوای پێشبینیکراوی سبەینێ یەکشەممە، 09-02-2025:

کەش: بە گشتی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.

پلەکانی گەرما: نزیک دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکان ئەمڕۆ .

ئاراستەی با: باکووری ڕۆژهەڵات.

خێرایی با: لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10– 20  ) کم/ک دەبێت.

مەوداى بینین: لە نێوان ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی:  7 پلەى سیلیزى

دهۆک: 10 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  10 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 8  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: -1 پلەى سیلیزى

سۆران: 8 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 13 پلەى سیلیزى