لە ماوەى ساڵێکدا..دانیشتوانی چوار وڵاتى عەرەبی نزیكه‌ی 167 تۆن زێڕیان كڕیوه‌

ئه‌نجومه‌نی زێڕی جیهانی کە لەلایەن کۆمپانیای “عەرەبیە بزنسەوە” پێداچوونەوەی بۆ کراوە له‌ نوێترین راپۆرتیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، کڕینی زێڕ لەلایەن دانیشتوانی چوار وڵاتی عەرەبی لە ساڵی ڕابردوودا 2024 کەمی کردووە و گەیشتووەتە 166.8 تۆن، لە کاتێکدا لە ساڵی 2023 نزیکەی 180.1 تۆن بووە، واتە نزیکەى 10 تۆن کەمى کردووە

به‌ پێی داتاكانی ئه‌نجومه‌نی زێڕی جیهانی ، میسرییەکان پێشەنگی ڕیزبەندییەکەیان لەدەستداوه‌ وەک ئەو وڵاتە عەرەبییەی زۆرترین کڕینی زێڕی هەبووە، دوای ئەوەی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 12% دابەزی بۆ 50.1 تۆن، بە بەراورد بە 57 تۆن لە پێشوودا، بەڵام ئێستا بە جیاوازییەکی کەم لەگەڵ سعوودییەکان لە پلەی دووەمدان

سعودییەکان كه‌ یه‌كه‌می لیسته‌كه‌یان گرتووه‌، ساڵی ڕابردوو بە کڕینی 50.3 تۆن لە پێشەنگی لیستەکەدا بوون، بەڵام ئەمە نزیکەی 4% کەمترە لە ئاستی ساڵی 2023 کە نزیکەی 52.3 تۆن بووه‌

ئیماراتییەکانیش لە پلەی سێیەمدا مانەوە بە کڕینی 48 تۆن و دابەزینیان بەڕێژەی 6% گەیشتن بە 51.2 تۆن، لە کاتێکدا کوێتییەکان لە پلەی چوارەمدا دێن، سەرەڕای ئەوەی کڕینەکانیان نزیکەی 6% دابەزیوە بۆ 18.4 تۆن.

خواست له‌سه‌ر كڕینی زێڕ له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی وڵاتانی كه‌نداو مێژوویه‌كی له‌مێژینه‌ی هه‌یه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌ كه‌لتووری عه‌ره‌به‌وه‌ ،به‌ڵام كڕینی زۆر و كه‌می زێڕ وه‌كو له‌ لیسته‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی زێڕی جیهانیدا هاتووه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵكشان و داكشانی ئابووری تاكه‌ كه‌سی و دانیشتووانی وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ئیستادا