سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کرد. 

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاووتوێ کرا و جەخت لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان کرا، بە ئاراستەی پێکهێنانی حکومەتێک کە مافی گشت هاووڵاتییانی عێراق بپارێزێت و ببێتە هۆی هێنانەدی سەقامگیریی و شەراکەتی راستەقینەی نێوان پێکهاتەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور.

ھەواڵی زیاتر