هەولێر … رێورەسمی ساڵیادی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا به‌رێوه‌ چوو

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 6.2.2025 به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ئه‌رمان تۆپ جوو كونسلی گشتی توركیا و ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و راوێژکارانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ دبلۆماتكاران و خه‌ڵكی شار، له‌سه‌ر قه‌ڵاتی هه‌ولێر رێوره‌سمی ساڵیادی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا به‌رێوه‌چوو .
ئاماده‌بووان هاوخه‌می و هاوسۆزی و وەفادارییان بۆ كه‌س و كاری قوربانیان دووپاتكرده‌وه‌ و جارێكی دیكە سەرەخۆشیان له‌ كه‌س و كاری قوربانیان كرد…
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌كاتی كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا لە ژێر رێنمایی و راسپاردەیی رێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانگەشەی پارێزگاری هەولێر، پرۆسەیه‌كی فراوان بۆ بەشداری خێرخوازای له‌ شاری هەولێر و پێشکەش کردنی یارمەتی و كۆمه‌كی بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا به‌رێوه‌چوو .