بۆ لەبیر کردنی ئاگرکەوتنەوەکەی لۆس ئانجلۆس مەراسیمی دابەشکردنی ٩٧ تەمین خەڵاتی ئۆسکار بەرێوەدەچێت

دوای ئەو ئاگرکەوتنەوەی لە لۆس ئانجلۆس رووی دا بریار بوو مەراسیمەکانی دابەشکردنی خەڵاتی وەک ئێمی و گرامی و ئۆسکار رابگیرێت ،بەڵام لایەنی پەیوەندیدار بڕیاری دا  دەست بە مەراسیمەکان بکەنەوە بۆ لە بیرکردنی کارەساتەکە ،لەچەند رۆژی رابردوو خەڵاتی گرامی دابەش کرا و لە ئێستاشدا ئامادەکاری کراوە بۆ داباش کردنی خەڵاتی ئۆسکار،

لە لایەن ”ئەکادیمیای هونەر و زانستی وێنە جەڵاوەکانی ئەریکاوە” کە ساڵانە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکار بەرێوە دەبەن رایانگەیاند ، ئەمسالیش وەک ساڵانی دیکە داباش کردنی خەڵاتی ئۆسکار بەردەوام دەبێت و نایەڵین ئەو کارەساتانە ئەو ساتە خۆشانەمان بیرببەنەوە کە لەگەڵ فیلمەکاندا ئەزموونمان کرد ،هەروەها ئەمە نادات پەروەری دەبێت بەرامبەر ماندوو بوونی ئەو هەموو هونەرمەندانەی کە ماوەی ساڵێک خۆیان ماندوو کردووە بۆ ئەوەی جوانترین نمایشەکانی خۆیانمان نمایش بکەن ، هەربۆیە بڕیارماندا لە دووی مانگی نەورۆز(ئادار) خەڵاتی ئۆسکار دابەش بکەین بە ئامادەبوونی چەندین هونەرمەند و کەسایەتی ناسراو، لە بەردەوامی گفتوۆیەکەی گووتی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵان لە دەتوانن بەشێوازی راستەخۆ بینەری داباشکردنی جەڵاتەکانمان بن لە ( (Hulu live tv ، بڕیار وایە کاتژمێر (٧) ی ئێوارە بەکاتی رۆژهەڵاتی ناوەراست مەراسیمەکە بەڕێوە بچێت .

هەروەها ئەکادیمیەکە رایگەیان جیاواز لە ساڵان ئەم ساڵ گۆرانیە رەسەنەکانی ئەمریکا بۆ دەسپێکی مەراسیمەکە نابێت بەڵام مانای ئەوە نییە بەبێ میوزیک وگۆرانی کارەکانمان ئەنجام دەدەین، بەنموونە ئێمە خاوەنی گۆرانیەکی زۆر خۆشین لە فیلمی “Wicked” رەنگە بۆ نمایشەکە بەکاری بهێنین.

وتیشیان بۆ یەکەم جار، کۆنان ئۆبراین میوانداری خەڵاتەکانی ئۆسکار دەکات. ئۆبراین، پێشکەشکاری the late night کە بووە بە پادکاستەر و ئەستێرەی سینەمای.

 

باشترین ئەو فیلمانەی ئەمساڵ بەربژێر کراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار ئەمانەن

“Anora”

“The Brutalist”

“A Complete Unknown”;

“Conclave”;

“Dune: Part 2”

; “Emilia Pérez”

; “I’m Still Here”

; “Nickel Boys”

; “The Substance”

“Wicked”